جەنگی حەماس و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر هاوسۆزییەکان بۆ ئۆکرانیا کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جەنگی سەختی سەر کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیل و توندتربوونی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکرانیای بێئومێد کردووە لەوەی بتوانێ لە ئێستادا سەرنجی جیهان و هاوپەیمانەکانی بۆ لای خۆی رابکێشێ.

رۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2023 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لێدوانی چەند دیبلۆماتکارێکی ئەوروپای لەسەر لێکەوتەکانی جەنگی حەماس و ئیسرائیل لەسەر جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا بڵاوی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دیبلۆماتکارانە پێیان وایە ئاڵۆزییەکانی ئێستای  ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئۆکرانیای بێئومێد کردووە لەوەی لە ئێستادا بتوانێت سەرنجی وڵاتە بێلایەنەکانی شەڕ بۆ کۆبوونەوەیەکی پشتیوانی لە خۆی  کۆبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، کێف پلانی هەبووە کۆتایی ئەمساڵ کۆڕبەندێک بۆ پشتیوانی لەخۆی رێکبخات، بەڵام ئێستا  چاو و سەرنجەکان هەمووی لەسەر غەززەیە و ئۆکرانیا لە ئێستادا بیرچۆتەوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی: شەڕی حەماس و ئیسرائیل ناکۆکی خستۆتە نێوانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و هەندێ وڵاتی عەرەبیش، کاریگەری بەسەر کێفیش هەبووە لەوەی بێئومێدی کردووە لە بەشداری ئەو وڵاتانە لە گفتوگۆکردن بۆ پرسی ئاشتی لە ئۆکرانیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا