پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ڕایگەیاند، قۆناخی یەکەمی رێکارە کارگێڕییەکان بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە کەرکووک تەواوکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پەروین فاتیح ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە کەرکووک تەواوکراوە و یەکشەممەی داهاتوو قۆناغی دووەم دەستپێدەکات.
وتیشی، مامۆستایەک پێشتر مووچەکەی 250 هەزار دینار بووبێت، دوای بە هەمیشەییکردنی لانیکەم دەبێتە 650 هەزار دینار.
ئەوەشی خستەڕوو، “مانگێک کاتمان دانابوو بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران کە رێکارە کارگێڕییەکان تەواو بکەن و ئێستا کارەکانیان تەواو بووە و قۆناخی دووەم دەستپێدەکەین.”