داوا دەكرێت پارتی و پەكەكە بە دیالۆگ چارەسەری كێشەكانیان بكەن

پۆڵەتیك پرێس

سیاسەتمەدارێكی دیاری كورد هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، داواش دەكات پارتی و پەكەكە بە دیالۆگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری دیاری كورد بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پارتی و پەكەكە لە چیاكان بەرامبەر بەیەك وەستاون و لەیەك نزیكدەبنەوە، لە میدیاكانی خۆشیانەوە هێرش دەكەنە سەر یەكتری، ئەوەش وا لێكدانەوەی بۆ دەكرێت رێگە خۆشكردن بێت بۆ شەڕێكی كوردو كورد.

وتیشی، “ئەگەر شەڕ ڕووبدات بە تەنیا شەڕی پارتی و پەكەكە نابێت، بەڵكو شەڕی هەموو كورد دەبێت، دەبێتە شەڕی باكوور و باشوور، دەبێتە هۆی لاوازكردن و بێبایەخكردنی دۆزی كورد لە هەموو جیهاندا، هەروەها پرۆسەی سیاسی باشور بەرەو ئاڵۆزی دەچێت”.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هەموو ڕووناكبیران، هونەرمەند، سیاسەتوانان و هێزە سیاسیەكانی باشووری كوردستان رێگری لەو شەڕە بگرن و كار بۆ ئەوە بكەن ئەو دوو هێزە بەدیالۆگ و ئاشتی چارەسەری كێشەكانی نێوانیان بكەن.

لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا باسی لەوەكرد پەكەكە نیازی كاری تێكدەرانەی لە هەرێم هەیە، لەبەرامبەریشدا پەكەكە وەڵامی راگەیەنراوەكەی دایەوەو تۆمەتەكانی رەتكردەوە، دواتریش مەكتەبی سیاسی پارتی بەشێوەیەكی توند وەڵامی پەكەكەیان دایەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا