پارتی: شەڕی برا كوژی ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕوایان بەهیچ شەڕێكی براكوژی نییە، هەر هێزێكیش كێشە بۆ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دروستبكات، ئەوا كارێكی خراپە.

ئەكرەم ساڵح ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك پارتی بڕوایان بەهیچ شەڕێكی براكوژی نییە، چونكە شەڕی براكوژی لەهەرشوێنێك بكرێت بەزیانی كورد دەشكێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە پەكەكە لەدەست سوپای توركیا هەڵهاتووە و هاتووەتە ناوچەكانی هەرێم بنكە و بارەگای داناوە، ئەوان هێزێكن پەیوەستن بە كوردستانی باكورەوە ئەگەر لەباكور هەڵهاتووە و هاتووەتە هەرێم، نابێت ببێتە هۆی كێشە.

وتیشی، “بیر لەوەدەكەینەوە بەدانوستان چارەسەری كێشەكانمان بكەین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا باسی لەوەكرد، “پەكەكە نیازی كاری تێكدەرانەی لە هەرێم” هەیە، لەبەرامبەریشدا پەكەكە وەڵامی راگەیەنراوەكەی دایەوەو تۆمەتەكانی رەتكردەوە، دواتریش مەكتەبی سیاسی پارتی بەشێوەیەكی توند وەڵامی پەكەكەیان دایەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا