بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیا جیهانییەکان باس لە ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران دەکات کە 53 کۆچبەری تێدابووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2023، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران کە 53 سەرنشینەوە ژێرئاوکەوتووە و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵان خنکاوە و 8 کەسیش بێسەروشوێنن.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێیەکانی ئیتاڵیا، ئەو بەلەمە دوێنێ دووشەممە لە شاری سەفاقسی تونسەوە بەڕێکەوتووە و لەکەناراوەکانی دوورگەی لامپێدووسا لە ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتووە.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی وڵاتینامە و ڕەگەزی کۆچبەرەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام زۆرینەی هاوڵاتییانی دانیشتووی وڵاتانی ئەفریقا، ئەو رێگەیە بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا و وڵاتانی ئەورووپا.

پێشتر بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوی کۆچبەرانی جیهانی و خێرخوازییە جیهانییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 130 هەزار کۆچبەر بە بەلەم چوونەتە ئیتاڵیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا