سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا گەشتە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەیدا جۆرجا میلۆنی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بازرانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، هەروەها تیمی راوێژكار و سەربازانی وڵاتەكەی لە هەولێر بەسەردەكاتەوە.

ئێستا 300 سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان هەن، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا