زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له‌هه‌رێم

پۆڵەتیك پرێس
لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەدایەو بەگوێرەی زانیارییەكان پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت و رێكارەكانی خۆپارێزی توند دەكرێن و قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پۆڵه‌تیك پرێس، پێشنیاز هەبووە بۆ داخستنی دەرگای قوتابخانەكان بەڵام لەلایەن لیژنەی باڵای كۆرۆناوە رەتكراوەتەوە، چونكە لیژنەكە پێی وابووە رێژەی توشبونی خوێندكاران نەگەشتۆتە ئاستێك تا دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دابخرێت.

لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە، هەرکەسێکیش لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بێتە هەرێمی کوردستان، پشکنینی کۆرۆنای بۆ بکرێت، هاتووچۆش لەگەڵ شارەکانی عێراق تووندتر دەکرێت و بەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا