سەرۆکی هایتی کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

کلۆد جۆزێف سەرۆک وەزیرانی هایتی، ئەمڕۆ ٧ی تەمموز چوارشەممە، هەواڵی تیرۆر کردنی جۆفینیۆڵ مۆیس سەرۆکی هایتی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، جۆفینیۆڵ مۆیس لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی کوژراوە.

جۆزێف لە بەیاننەمەیەکدا بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو لە شەودا هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەرۆک و بە فیشەک کوشتوویانە.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، لە دەوروبەری کاتژمێر ١شەوی سێ شەمە لەسەر چوار شەممە، کۆمەڵێک ەسی نەناسراو کە بەزمانی ئیسپانی قسەیان کردووە، هێرشێکی دڕندانەیان کردۆتە سەر سەرۆکی هایتی و لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیدا کوشتوویانە.

سەرۆک وەزیران دەڵێت رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئارام بن چونکە دۆخی ئەمنی دەوڵەتەکەیان لەژێر کۆنترۆڵدایە.

هایتی دەکەوێتە نزیک دەریای کاریبی، یەکێکە لە هەژارتری دەوڵەتەکان لە کیشوەری ئەمریکادا.

میۆسی سەرۆک، بە بڕیارێک ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی دەستوری دواخست، کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا ئەنجام بدرێت، بەهۆی دژایەتی کردنەوە.

مۆیس لە ساڵی ٢٠١٧ دا بۆ یەکەم جار بە سەرۆک هەڵبژێردرا بەڵام بەهۆی ساختەکارییەوە هەڵبژاردنەکە هەڵوەشایەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٨دا دووبارە هەڵبژێردرایەوە.

لە مانگی شوباتی ڕابردوودا، هەوڵێک درا بۆ کوشتنی مۆیس بەڵام پوچەڵ کرایەوە، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانە ئەو وڵاتە لە ژێر بارودوخێکی قورسی ئەو چەکدارانەدا دەژین کە وڵاتەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا