پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری فەرمانبەران دەكاتەوە سبەینێ دوا رۆژە بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری، هەرفەرمانبەرێكیش بایۆمەتری نەكردبێت موچەكەی رادەگیرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە بایۆ مەتریان نەکردووە، ئاگاداری گشت ئەو فەرمانبەرانە دەکەنەوە کە ناویان لەو لیستانەی لای خوارەوە ئاماژەپێکراوە، سەردانیان بكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ یەك شەممە دوا مۆڵەتە دەبێت سەردانی بەشی ژمێریاری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بۆ( بایۆ مەتری)، هەر فەرمانبەرێكیش دوا بكەوێت موچەكەی رادەگیرێت و مافی وەرگرتنی موچەی نابێت.