وەزیری دارایی عێراق لەبارەی دۆلار بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

یۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەمنزیكانە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكەن و چەندین پرسیار لەبارەی بەرزی نرخی دۆلار و نرخی نەوت و پڕۆژەیاسای بودجە ئاڕاستە دەكرێت.

مەزەر كەرەویی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، بەم نزیكانە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەسەر چەند پرسێك بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە ٢٠ پرسیاریان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی بكەن، كە تیایدا بەشێكیان پەیوەندیان بە بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە و نرخی نەوتی سپی و بەهای دۆلار و چەند پرسێكی دیكەوە هەیە.

ئەوەشى خستەڕوو، پێدەچێت پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣  لە كۆتایی مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئادار بگاتە پەرلەمان، ئەگەر لیژنەكانی حكومەت كارەكانیان بەخێرایی جێبەجێ بكەن، ئەوا ڕەنگە زووتر پڕۆژەكە ئامادەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا