پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە لەکاتی تاقیکردنەوەی وەزاری و تاقیکردنەوەی زانکۆکان هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کارکردن بەردەوام دەبن.
ڕەعد مەشهەدانی، وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، “وەزارەتی پەیوەندییەکان کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی خێرایی و کواڵیتی هێڵەکانی ئینتەرنێت زیاد بکەن، ئەوەش بە مەبەستی پشتیوانیکردنی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا”.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، “پشتیوانیکردنی وەزارەتی پەیوەندییەکان بۆ باشترکردنی دۆخی ئینتەرنێت زیاتر دەبێت لەکاتێکدا تاقیکردنەوەی هەندێک لە خوێندکاران بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت”.
لە ساڵانی ڕابردوودا وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لەماوەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێتی دەوەستاند ئەوەش بەمەبستی ڕێگریکردن لە قۆپییەی قوتابیان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە.