جوان ئیحسان: ڕێگەنادەین ئاستەنگ بۆ كارەكانی نەخۆشخانەی هیوا دروست بێت

پۆڵەتیك پرێس: كاڵێ ئەمین
جوان ئیحسان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، ڕێگە نادەین كەمی گرنگی پێدان بەستافی پزیشكی و دەرمان وابكات ئاستەنگ بۆ كاروباری نەخۆشخانەی هیوا دروست بكات.

جوان ئیحسان راشیگەیاند، وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەركردنەوەی سێكتەری تەندروستی بە گرنگ دەزانین و بەحوكمی ئەوەی، كە یەكەمین سەنتەر بوو بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەعێراقدا لۆدێكی زۆری هەرێم و عێراقیشی لەسەرە وە ڕێژەی ٪٣٠ بەسەرەوە لەم نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی وت: بەلامانەوە گرنگە هەموو جۆرە دەرمان و چارەسەر و خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام بێت بۆ نەخۆشخانەكەو داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد، هاوكاری نەخۆشخانەكە بكەن.

هەروەها رایگەیاند، ڕێگە نادەین نەخۆشخانەی هیوا كە سەنتەرێكی گەورەیە و یەكەمین سەنتەری نەخۆشی شێرپەنجە بە بێ گرنگی پێدان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا