پۆڵەتیك پرێس
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، ئێران لە پاڵپشتیكردنی گروپە توندڕۆكان و چالاكییەكانیان تێوەگلاوە، ئەوان كار بۆ شێواندنی دۆخی ناوچەكە دەكەن، هاوكات رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تەقینەوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران، پێوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبووە.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند،، ئێران لە چالاكیی گروپە توندڕۆكان تێوەگلاوە و باڵەكانی ئێران لە ناوچەكە كار بۆ شێواندنی سەقامگیریی هەموو ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن.
راشیگەیاند، ئێستا بزووتنەوەی حەماس مووشەكی دوورمەودای هەیەو دژی ئیسرائیل بەكاری هێناوە ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ئەو موشەكانەی نەبووە و ئەوەش بەهۆی ئێرانەوەیە.
هاوكات وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رایگەیاندووە، ئەمەریكا بەردەوام دەبێت لە سزادانی هەرلایەنێك كەپشتیوانی لەبزوتنەوەی حەماس دەكەن.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژەی كردووە كە ئەو تەقینەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 23ی ئایارلە كارگەیەكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران لە شاری ئەسفەهان روویدا ئەگەری هەیە پەیوەندی بە هەڕەشەكانی ئیسرائیلەوە هەبووبێت.