“گەندەڵی” بەهۆکاری خراپی دۆخی کارەبای عێراق دادەنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوەی پەرلەمانی عێراق، خراپی دۆخی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان بۆ “گەندەڵی” دەگەڕێنێتەوەو پەیامێکیش لەوبارەیەوە ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات.

مەنار عەبدولموتەڵیب، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوەی پەرلەمان بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، عێراق سەرچاوەی زۆری هەیە کە وزەی کارەبای لەڕێگەوە دابین بکات لە وڵاتانی ئێران و کوەیت و میسڕ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەند وێستگەیەک چاک کراونەتەوە، بەڵام قەیرانی کارەبا بەردەوامە و پێویستە حکومەتی عێراق چارەسەری بنبڕی بۆ بدۆزێتەوە نەک کاتی.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، ” گەندەڵی لە پشت ئەو دۆخە خراپەی کارەباوەیە، بە درێژایی ساڵانی پێشوو ملیاران دۆلار خەرجکراوە بێئەوەی دۆخی کارەبا باش ببێت و کاتژمێرەکانی پێدانی زیادیان کردبێت”.

مەنار عەبدولموتەڵیب باسی لەوەش کردووە، “گەشەپێدان و چاکسازی لە کارەبا پێویستە لەو وەرزانەدا ئەنجام بدرێت کە پلەکانی کارەبا تێیاندا نزمە، هاوکات پێویستە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا چاکسازیان تێدا بکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، ماجید حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا