وادەی کشانەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نزیکدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، وادەی کشانەوەی واشنتن لە گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نزیکدەبێتەوە، بەڵام هیچ وادەیەکی بۆ کاتی کشانەوەکە دیارینەکرد.

ئەم وتانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی  ئەمریکا وا دەردەکەوێت هەموو هیواکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەبار دەبات، کە چاوەڕێ دەکرا دوای شەش قۆناغی گفتوگۆکانی ڤییەنا ڕووبدات.

پێشتریش چاودێران پێشبینی ئەم کۆتاییەیان کردبوو، بەوپێیەی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند جارێک درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی چاودێری کاتی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕەتکردەوە، کە لەنێوان تاران و ئەو ئاژانسەدا بۆ چاودێریکردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی واژۆ کرابوو.

ئێران سووربوو لەسەر ئەوەی سەبارەت بەم پرسە وەڵامی ئاژانسەکە نەداتەوەو بۆ گەڕانەوەش لە هەنگاوە ئەتۆمییەکانی مەرجی قورسی دانابوو، جەختی لەوە دەکردەوە ئەگەر ئەمریکا هەموو سزاکانی لەسەر هەڵنەگرێت بەو داوایەی ئاژانسی وزە ڕازی نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا