سێ وەزیری هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

پۆڵتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سەردانی چاكسازیەكانی هەرێم دەكات و دواتر راپۆرتێك دەداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و بانگهێشتی چەند وەزیرێكی حكومەت دەكەن بۆ رونكردنە و زانیاری لەبارەی پرسی چاكسازیەكان و سزدراوان.

بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “ئێمە وەك لیژنەكە ساڵانە سەردانی چاكسازیەكان خانەكۆمەلایەتی و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی و شەڵتەرەكان دەكەین، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ‌تایبه‌تن به‌سزادراوان و كه‌موكوڕیی ئیداریی ناو چاكسازییه‌كان”.

وتیشی “چاكسازیەكان نزیكەی پێنج هەزار زیاتر سزادراویان تێدایە لەهەرێم، قەرەباڵغیەكی زۆر لەسەر چاكسازییەكان هەیە، هیچ هۆڵێكی چاكسازیەكان بەپێی ستانداردی جیهانی نییە هەر هۆڵێك زیاد لە حەدی خۆی سزادراوی تێدایە، بۆنمونە چاكسازی گەورانی سلێمانی دەبێت 800 كەسی تێدابێت بەڵام بەبەردەوامی 2000سزادراوی تێدایە”.

بەوتەی بڕیاردەری لیژنەی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدوای كۆتایهاتن بە بەسەركردنەوەكانی چاكسازییەكان راپۆرتێك ئامادەدەكەن و داوای كۆبونەوەیەكی تایبەتی پەرلەمان دەكەن، هەرچەندە پێش رەمەزان خرایە بەرنامەی كارەوە بەڵام ئەوان رەتمانكردەوە، چونكە دەیانەوێت لەكۆبونەوەكەدا وەزیرە پەیوەندیدارەكان وەك وەزیری ناوخۆ و داد و كاروباری كۆمەڵایەتی بەشداری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا