شەش سودی سەر سوڕهێنەری زەعفەران

پۆڵەتیک پرێس

زەعفەران یەکێکە لە بەهاراتە گرانبەهاکان لەسەر ڕووی زەوی، لە لایەن زۆرێک لە خەڵک بەکار دەهێنرێت بۆ پاراستنی جەستەیان لە وەرزی زستاندا بە تایبەتی.

زەیتی زەعفەران لە گوڵی زەعفەران دەردەهێنرێت، دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی کە سودی بۆ تەندروستی گشتی هەیە، ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم و بۆتاسیۆم و مەگنسیۆم و ڤایتامین ئەی و سی تێدایە.

شەش سودە سەرسوڕهێنەرەکەی زەیتی زەعفەران بریتیە لە

١-بە سودە بۆ اەو کەسانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە

زەیتی زەعفەراب بە سودە بۆ کرداری هەناسەدان، چارەسەری کێشەکانی کرداری هەناسەدان دەکات وەک، سوتانەوەی سینگ و ڕەبۆ، بەڵغەم.

٢-بەکار دەهێنرێت بۆ دابەزاندنی کێش

بەکارهێنانی زەیتی زەعفەران بۆ ناو خواردنەکانت دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەندین کیلۆگرام لە کێشت.

٣-چارەسەری زیپکە

زیپکە یەکێکە لەو کێشانەی توشی زۆرێک لەو کەسانە دەبێتکە پێستیان چەورە، بە هۆی ئەوەی دژە بەکتریاو دژە کەڕووی زۆری تێدایە، دەتوانیت هەفتەی جارێک وەک ماسک بۆ پێستت بەکاری بهێنیت.

٤-ڕێگە لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت

هەڵوەرینی قژ یەکێکە لەو کێشانەی توشی زۆرینەی خەڵک دەبێت، خۆراکێکی بە سودە بۆ قژو بەکارهێنانی ڕێگە لە هڵوەرینی دەگرێت.

٥-دۆخی دەروونی باش دەکات

زەیتی زەعفەران نەک تەنها بۆ جەستە بەڵکو بۆ دۆخی دەروونیش زۆر بە سودە، یارمەتی هێوربوونەوەی مێشک دەدات.

٦-کۆنترۆڵی شەکر دەکات

زیاد کردنی زەیتی زەعفەران بۆ سیستمی خواردنت دەبێتە هۆی یارمەتی دانی کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا