چۆنیەتی پاراستن و گرنگیدان بە پێستی چەور

پۆڵەتیک پرێس

چەوری زیادە دەبێتە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست، هەندێک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی زیپکە، بەڵام لایەنی باشی پێستی چەور ئەوەیە کە پێستت بە گەنجی و دەهێڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێوسیتە بزانیت چۆن گرنگی بە پێستت ئەدەیت بۆ ئەوەی چەوری و زیپکەت بۆ دروست نەبێت.

چۆنیەتی گرنگیدان

١-پاککردنەوەی پێست، یەکێک لە گرنگترین هەنگاوەکانی گرنگیدان بەپێستی چەور شتنی دەم و چاوە، پێویستە لە ڕۆژێکدا دوو جار دەم و چاو بشۆیت و پاککەرەوەی تایبەت بە پێستی چەور بەکار بهێنیت

٢-بەکارهێنانی تۆنەر، دوای دەم و چاو شتن پێویستە بۆ پاککردنەوەی پێستت لە بەکتریاکان بەڵام تۆنەرێک کە بۆ پێستی چەور بگونجێت

٣-شێدارکەرەوە، هەندێک جۆری پێستە چەورەکان پێوسیتی بە شێدارکەرەوە نیە، لە جیاتی ئەوە دەتوانن زەیتێک بەکار بهێنن بەڵام ئاگادار بن لە هەڵبژرادنی جۆرەکەی بۆ ئەوەی پێستیان زیاتر چەور نەبێت و زیپکە دروست نەکات

٤-دژە خۆر، بەکارهێنانی دژە خۆر یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ پاراستنی پێست، باشتر وایە جۆری دژە ئارەق کردنەوە هەڵبژێریت ئەگەر پێستت چەورە

چاودێری کردنی پێستی چەور

بەکارهێنانی فاوندەیشنی ئۆیل فری واتە بێ چەوری تاوەک و پێستت چەورتر نەبێت، هەروەها ئەو بەرهەمانەی کهولیان تێدا نیە، دەست نەدان لە دەم و چاوت بۆ ئەوەی بەکتریا و ڤایرۆس بەسەر دەم و چاوت دا بڵاو نەبێتەوە، بەکارنەهینانی هەندێک دەرمانی زیپکە بەبێ ڕاوێژی پزیشک بۆ ئەوەی کێشەکەت گەورەتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا