پۆڵەتیک پرێس
کەستانە یەکێکە لەو خواردنانەی بە زۆری لە وەرزی زستاندا دەخورێت، بەکاردەهێنرێت لە دروست کردنی زۆربەی خواردنەکاندا، سودێکی زۆری تەندروستی هەیە
سودە تەندروستیەکانیشی بریتین لە
-ڕیشاڵی، کەستانە یەکێکە لەو خواردنانەی ڕیشاڵێکی زۆر لە پێکهاتەکەیدا هەیە، یارمەتی داریکی باشی کرداری هەرسکردن و دابەزینی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکانە
-ترشە چەورەکان، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە ترشی فۆلیکی تێدایە، یارمەتیدەرێکی باشە لە دروست کردنی خرۆکە سورەکان
-ڤایتامین جی، ئەرکی ڤایتامین جی لە جەستەی ئینساندا دروست کردنی ماسولکەو پاراستنی خوێنبەرەکانە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان و ڕێگری لە خانە نەخۆشەکان دەکات
-کانزا، کەستانە سەرچاوەیەکی گرنگی ڤایتامین و کانزاکانە وەک، مەگنیسیوم کالیسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، فۆسفۆر زینک، بۆتاسیۆم کە یارمەتیدەرێکی باشی ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵن هەروەها یارمەتیدەرێکی باشی کەم خوێنین
-کاربۆهیدرات، بە هۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تیدایە، وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت ویارمەتیت دەدات هەست بە تیری بکەیت ماوەیەکی زۆر
-پرۆتین، کەستانە سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕێکخستنی سیستمی خۆراک
جگە لە هەموو ئەمانە سودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە، بە هۆی دەوڵەمەندی بە ڤایتامین و کانزاکان