پۆڵەتیک پرێس
ساڵانە لەهەموو جیهاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن، بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت، بۆیە پێویستە سیستمی خۆراکی لەو خواردن و خواردنەوانە پێکهاتبێت کە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر دەکەن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی شەکرەن.
باشترین خواردنەوەکان بۆ توشبووانی شەکرە:
-ئاو
پێویستە ڕۆژانە ڕێژەیەکی تەواو ئاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی شەکرە هەیە.
-چای تاڵ
چای تاڵ بەبێ هیچ شەکرێک دەتوانرێت تەواوی ڕۆژەکە بەبێ هیچ ترسێک بخورێتەوە.
-قاوەی تاڵ
خواردنەوەی قاوەی تاڵ بەبێ شەکر و شیرینی کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-شەربەتە بێ شەکرەکان
شەربەتە سروشتییە بێ شەکرەکان بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان دادەنرێن.