مێسی لە بارسا بێ هیوا دەبێت

کێشەی نوێکردنەوەی گرێبەستی نیوان مێسی و بارسا لە ئێستادا گەشتۆتە لووتکە چوونکە لەم مانگەدا مێسی گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت لەگەڵ یانەکەیدا .

هەر چەندە پێشتر چەند جارێک بارسا ئۆفەری پێشکەشی مێسی کردووە بەڵام مێسی تەنیا بێ دەنگی هەڵبژاردووە چوونکە گەشبین نەبووە بەو گرێبەستە ، لە لایەن خۆییەوە لاپۆرتا هەوڵی تەواو دەدات تەنیا بۆ ئەوەی مێسی ڕاز بکات بمێنیتەوە .

دوێنێ هەینی لە بەرنامەی کۆاترۆ ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لاپۆرتا و باوکی مێسی کۆبونەتەوە بەڵام هیچ بەرەوپێش چوونێک ڕووینەداوە لە قسەکانیاندا .

مێسی ئەوەی بە یانەکە وتووە پێویستە بۆ وەرزی داهاتوو بارسایەک دروست بکرێت بتوانرێت کێبرکێی سەرجەم نازناوەکان بکات لەبەر ئەم هۆکارەش ئامادەیە بە ڕێژەی لە ٪50 لە مووچەکەی ببڕن .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا