نوێترین بۆندی بایرن تەواو بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە كەوا یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا یاریزانی لاو و بە توانای یانەی ئیسپانیۆل بەرشەلۆنە مارك ڕۆكای گواستۆتەوە ڕیزەكانی.

ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە بڵاوی كردەوە: سەرەڕای ئەوەی یانەكەی لە ڕیزی یانە پلە دووەكانی ئیسپانیا یاری دەكات لەم وەرزەدا، بەڵام ئەوە كێشە نەبوو لە بەردەم بایرن تا بۆندی لەگەڵ واژوو بكات بەو پێیەی ڕۆكا یەكێكە لەو یاریزانە لاوانەی ئاستی بەرز و ناوازە پێشكەش دەكات و بایرنیش دەخوازێت لە ماوەی داهاتوودا سوود لە نێوەندكارێكی تری ئیسپانی وەربگرێتەوە بە وێنەی تیاگۆ ئالكانتارای نێوەندكاری پێشووی.

لە لایەكی ترەوە ڕۆژنامەی marca ی مەدریدیش هەواڵەكەی بڵاو كردەوە تیایدا هاتووە: مارك لە میونخە و لە ئێستادا پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجام دەدرێت و هەر ئەمشەو بۆندەكەی واژوو دەكات كە بۆ ماوەی 4 وەرزە پاشانیش بە ئەگەری درێژ كردنەوە بۆ وەرزێكی تر هەروەك نرخی بۆندەكەش لە نێوان 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دایە و لە سەر داوای ڕاهێنەری پاڵەوانی ئەڵمانیا و ئەوروپا هانزی فلیك بۆندەكە واژوو كراوە بڕیاریشە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو بە ڕەسمی یاریزانەكە پێشكەش بكرێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا