شورتە لەگەڵ ئیستقلال خاڵیان بەش كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا یاری یانەی شورتەی عێراق لە چوار چێوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیادا بەرامبەر بە یانەی ئیستقلال تەهرانی ئێرانی بە كۆتا هات.

یارییەكە لە سەرەتاوە پڕ ململانێ‌ و كێبڕكێی تۆمار كردنی گۆڵی یەكەم بوو هیچ كام لە دوو یانەكە نەوەستان بەرگری بكەن و یاریگا بۆ ئەوی دی جێبهێڵن بەلكو هەردووكیان هێرش بە هێرش بەرامبەر بە یەكتر دەبوونەوە تا لە خولەكی 26 دا مازن فەیاز گۆڵی یەكەمی شورتەی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی یانە نیشتمانییەكە بە كۆتا هات.

گێمی دووەم جیاواز بوو بۆ یانەی خاوەن یاریگای كە هەموو هەوڵی خۆی دا تا یارییەكەی گەڕاندەوە خاڵی یەكسانی لە خولەكی 68 لە لایەن یاریزان ئەمیر ئەرسەلانییەوە و تا كۆتاییش یارییەكە هەر بەو ئەنجامە مایەوە.

لەگەڵ مانەوەی دوا گەڕی پاڵاوتنی كۆمەڵەكان یانەی شورتە خاوەنی 5 خاڵە لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەی لە پاش یانەی ئەهلی سعودی خاوەنی 6 خاڵ و ئیستقلالیش بوو بە خاوەنی 2 خاڵ و تەنها یەك یاری ماوە ئەنجام بدرێت ئەویش لە نێوان هەردوو یانەكانی ئەهلی سعودی و ئیستقلال تەهرانی ئێرانی دەبێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا