وه‌رزشی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه‌

پۆله‌تیك سپۆرت

ئیڤێنتی (سی ئێف ئێڵ) کەناوەندی وەرزشی کوردستان ئەنجامیداو دەزگای میدیایی کوردسات بەشێوەیەکی پڕۆفێشناڵانە سپۆنسەری میدیایی کرد، وێنەکانی گەیاندە هەموو جیهان، ئەوەش هەنگاوێکی نوێ بوو لەوەرزشی هەرێمی کوردستان و ڕەنگ و توانای پاڵەوانەکانی ناوخۆی گەیاندە دەرەوەی وڵات.

هەروەها سلێمانی بوو بە پێشەنگی (ئێم ئێم ئەی) لەعێراقدا و هاوشێوەی وڵاتانی دنیا بەجوانترین شێوە ئیڤێنتێکی سەرکەوتوی بۆ 20 بەشداربوی ناوخۆی هەرێم و دەرەوەی کوردستان بەڕێکرد.

پاڵەوانێتی شەڕکەرانی ناو قەفەز، یەکەمین ئیڤێنتی ئێم ئێم ئەی بوو کەبەسوپاسەوە لەهۆڵی یانەی سلێمانی بەئامادەبونی هاندەرێکی بێشوماری وەرزشدۆست و عاشق بە هاندان و بینینی ڕووی جوانی وەرزش بەبێ بوونی هیچ کێشەیەك بەرێوەچوو.

سوپاسێکی تایبەتی کاك قوباد تاڵەبانی دەکەین، دوای ئەوەی ھیچ کۆمپانیایەك ئامادە نەبوو سپۆنسەری ئیڤێنتەکە بگرێتە ئەستۆ، جەنابی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەیی نیشاندا بۆ سەرخستنی ئیڤێنتەکە و ھێنانەدی خەونی یاریزانەکان و تەواوی تێچووەکەی گرتە ئەستۆ خۆی.

هەڵبەت ئەرکی پاراستن و ئەمنییەتی هۆڵ و ئیڤێنتەکە، لەسەر شانی کۆمپانیای (زینانە) بوو کە بەباشترین شێوە کۆنتڕۆڵی ئیڤێنتەکەی کرد و ئامادەبوانی ئاسودەو سەرسام کردو تەواوی میوانەکانیش ماسکی خۆپارێزیان پێدرا.

پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و تیمی تەندروستی 122 لایەنێکی دیکەی سەرکەوتوویی ئیڤێنتەکە بوو کە دڵسۆزانە کارەکانیان ئەنجامدا.

نمایشەکەی ڕێکخراوی شاوڵین کلاسیک و ئاستە بەرزەکەی یاریزانە بەشداربووەکان و شارەزایی و لێهاتویی داوەرەکان و وێنە ناوازەکانی هەردوو فۆتۆگرافەری بەناوبانگ(یوسف کەرکوکی و ئاراس بارتێز) و پابەندبونی هاندەران لەگەڵ ڕووماڵە سەرسوڕهێنەرەکەی کوردسات نیوز و هیلاک بونی تیمە خۆبەخشەکانی ناو هۆڵەکە، ڕووە جوانەکەی وەرزش و سەرکەوتنی گەورەی ئیڤێنتی (سی ئێف ئێڵی) لێکەوتەوە.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە لەهەوڵی بەردەوامداین و نزیکین لەوەی لەداهاتویەکی نزیکدا کۆمپانیا گەورەکانی (ئێم ئێم ئەی) لەجیهاندا بهێنینە هەرێمی کوردستان و پاڵەوانە کوردەکانیش بنێرینە ئیڤێنتە جیهانییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا