پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک خوارستیان لەسەر خواردنی توون هەیە و زۆر بەکاریدەهێنن، ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی بیبەری توون بۆ خواردنەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ڕێژەیەکی دیاریکراو بەکاربهێنرێت، چونکە زیادەڕەوی کردن تیایدا زیان بە تەندروستی گەدە و قۆڵۆن دەگەیەنێت.
سوودەکانی خواردنی توون:
-خواردنی توون یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، کرداری هەرس ئاسانتر دەکات کالۆری و چەوری دەسوتێنێت، بەکارهێنانی بیبەری توون ڕێگری دەکات لە خواردنی برێکی زۆر خۆراک.
-یارمەتی هاوسەنگ کردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و تەندروستی دڵ دەدات و پارێزگاری لێدەکات بەرامبەر نەخۆشیەکان وەک جەڵتەی دڵ و مێشک، سوڕی خوێن چالاک دەکات.
-یارمەتی کەم کردنەوە و هاوسەنگ کردنی پەستانی خوێن دەدات، ڕێگری لە دروست بوونی وەرەمەکان و توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.
-خواردنی توون تایبەتمەندی دژەبەکتریا و هەوکردنی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی پاککردنەوەی گەدە و ڕیخۆڵە.
-نیشانەکانی ئەنفلۆنزا وەک، کۆکە، گیرانی لوت، هەوکردنی جیوب و سیەکان کەم دەکاتەوە، بۆیە دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بەکاربهێنرێت.