پۆڵەتیک پرێس
زانایان لە ئەنجامی توێژینەوەکانیاندا بۆیان دەرکەوتووە ماسیە چەورەکان کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 یارمەتی تەندروستی پێست دەدەن و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەن.
زانایان باس لەوەدەکەن ماسیەکانی وەک سەلەمون و ماکریل هەروەها خواردنەکانی نۆک و نیسک کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەن و چارەسەری کێشەکانی پێست دەکەن، چونکە ترشە چەورییەکانی وەک ئۆمێگا3 تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە.
پێویستە ئەو خواردنانە لە سیستمی خۆراکی هەموو کەسێکدا هەبن، چونکە جگە لەوەی ڕێگری لە کێشەکانی پێست دەکەن سوودی تەندروستی زۆریان بۆ تەواوی جەستە هەیە، زانایان بەردەوام جەخت لەوەدەکەنەوە هەموو کەسێک بەلای کەمەوە پێویستە هەفتەی جارێک ماسی بخوات.