هازارد زێدان تاوانبار دەکات

هەرچەندە بەفەرمی یانەی ڕیاڵ مەدرید و زێدان لێکجیابوونەتەوە بەڵام هێشتا کاردانەوەکان بەردەوامی هەیە دەربارەی نێوان زێدان و ڕیاڵ مەدرید .

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئاس بێت هازارد هۆکاری خراپبوونی دەگڕێتەوە بۆ زێدانی ڕاهێنەر و پێی وایە ئەو بەرپرس بووە لەوەی نەیتوانیوە گەشە بکات لەگەڵ مێرەنگیدا .

هازارد ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە هەمووان دەزانین زێدان گەورە و تایبەت بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت نەتوانین ڕەخنەی لێبگرین چوونکە باش خوولی ئیسپانی بۆ من ڕوون نەدەکردوە هەمیشە گوومانی لە تواناکانی من هەبوو ، من ڕێزی ئەوە دەکرد چی بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووە بەڵام نەیتوانی هیچ بۆ من بکات .

لە کۆتایدا هازارد ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بەتەواوی بیرم لەوە کردەوە ڕیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید جێبهێڵم بەڵام پاش دەستبەکاربوونی ئەنشلۆتی منیش بڕیارەکەم گۆڕی هەرچەند لە ئێستادا سەرقاڵی یارییەکانی یۆرۆم بەڵام بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی وەرزی نوێی لا لیگا دەکەم .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا