بایرن بە بردنەوە دەستی پێ‌ كردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

یارییەكانی شەوی دووەمی گەڕی دەست پێكی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەرجەمیان بە كۆتا هاتن لە هەردوو شەوانی سێ‌ شەممە و چوار شەممەدا تیایدا چەندان و چەندان سیناریۆی سەیر و سەمەرە تۆمار كران لە سەرو هەموویانەوە دۆڕاندنی مەدریدییەكان هەردووكیان و بردنەوەی بایرن میونخی پاڵەوانی پار ساڵ و بردنەوەی مان سیتی و یەكسان بوونی ئینتەر و چەندان و چەندان ئەنجامی تر.

بە هەر حاڵ بە هەردوو شەوەكە ژمارەیەكی زۆر گۆڵ تۆمار كرا ئەمەش پێمان دەڵێت ئەم وەرزەش ئاگرین و پڕ ململانێ‌ دەبێت و چەند یانەیەك ئامادە و چەند یانەیەكیش لە بازنەیەكی بۆشدا دەسوڕێنەوە و چەند یانەیەكی تریش هەوڵ دەدەن خۆیان نماییش بكەن ئەمجارە و ئەم وەرزە.

ئەنجامی یارییەكانی شەوی چوارشەممە

كۆمەڵەی 1 واتا A
بایرن 4 X ئەتڵەتیكۆ 0
سالزبۆرگ 2 X لۆكمۆتیڤ 2

كۆمەڵەی 2 واتا B
ڕیاڵ 2 X شاختار 3
ئینتەر 2 X گلادباغ 2

كۆمەڵەی 3 واتا C
مان سیتی 3 X پۆرتۆ 1
ئۆڵمپیاكۆس 1 X مارسیلیا 0

كۆمەڵەی 4 واتا D
ئاجاكس 0 X لیڤەرپول 1
میتیلاند 0 X ئەتەڵانتا 4

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا