سەرۆكی یانەی هەڵەبجە پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی ئەمڕۆ فیدراسۆنی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەیەكی برایانەیان ئەنجامدا بۆ یەكتر ناسین وەك خۆیان ڕایانگەیاند و چەندان بڕیاری سەیر و سەمەرەیان لە بارەی وەرزشی كوردستانەوە دەركرد كە لە سەیرترین و سەرسامیكەرترینیان بڕیاری گەڕاندنەوەی یانەی ئارارات بوو بۆ ڕیزی یانە نایابەكانی كوردستان لە كاتێكدا دەبوو ئەو یانەیە سزا بدرێت و پلەیەكی تریش داببەزێندرێت بەو پێیەی خۆی پاشەكشەی كردووە و زیانی بە بونیادی خولی نایاب گەیاندووە.

هەر پاش تەواو بوونی كۆبوونەوە دۆستانەكە و بڕیارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە شاری هەڵەبجەی شەهیدەوە دەنگی ناڕەزایی بەرز بۆوە سەرەتا كۆمێنتاری ناوداری كوردستان بێستون تاوگۆزی نووسراوێكی ڕەخنە ئامێزی بڵاو كردەوە تیایدا گلەیی لە بەرپرسانی زۆنی سەوزی ناو فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كرد كە دەبوو ئەوان كاریان بۆ ئەوە بكردایە یانەی ئارارات سەرنەخرێتەوە بۆ نێو خولی نایاب بەڵكو ئەو چانسە بە یانەی هەڵەبجەی شەهید بدرێت كە سێیەمی خولی پلە یەك بوو.

كەمێك پێش ئێستاش ئەردەڵان سەڵاح سەرۆكی یانەی هەڵەبجەی شەهید لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی نووسراوێكی بڵاو كردۆتەوە ئەمە دەقەكەیەتی:

هەڵەبجە و ناوی هەڵەبجە لای من لە هەموو شتێك پیرۆزتر و گەورەترە جگە لە خوای گەورە، هەموو وەرزشكاران و وەرزش دۆستان و هاندەرانی یانەكەم ئاگادار دەكەمەوە گەر هەڵەبجە بەشداری خولی نایاب نەبێت وەڵامی توندمان دەبێت.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یانەی هەڵەبجەوە بە دەردەكەوێت گفتێك بەڵێنێكی گەورەیان پێ‌ دراوە تا ئەو مافەیان بدرێتێ‌ بە یاسا و بڕگەی یاسایی یانەكەیان لە بری ئارارات سەربخرێت بۆ خولی نایاب و بەشداری خولەكە بكات لە وەرزی داهاتوو.

ئاخۆ سەرۆكی یانەی هەڵەبجە بۆچی بەو زمانە دڵنییایی و هەروەها هەڕەشە ئامێزەش قسە دەكات ئایا شتێكی نهێنی هەیە وا بیەوێت بڵاوی بكاتەوە سەبارەت بەوەی كە پێیان وتراوە یاخود تەنها تووڕە بوونی خۆیەتی و وەك پۆستێك بۆ هێور كردنەوەی دەروونی گەرمی هاندەرانی یانەكەی بڵاوی كردۆتەوە لە پای ئەو گاڵتەجاڕییەی ئەمڕۆ بینییان.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا