پۆڵه‌تیك سپۆرت
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی دێربی خولی ئیتاڵی له نێوان یۆڤانتۆس و یانه‌ی تۆرینۆ كۆتایی هات، كه‌تێدا تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ (2به1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
پێش یارییه‌كه ئه‌نێلی سه‌رۆكی یۆڤانتۆس درێسێكی ژماره (750) پێشكه‌شی رۆناڵدۆ كرد، كه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی هه‌فته‌ی پێشووى گه‌یانده ئه‌و ژماره‌یه و دواتر خه‌ڵاتی باشترین یاریكه‌ی خوله‌كه‌ی بۆ مانگی (11) پێدرا.
سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م له خوله‌كی نۆ نیكۆلاس نكولۆ گۆڵی یه‌كه‌می بۆ تۆرینۆ كرد و تیپه‌كه‌ی دواتر كشانه‌وه نیوه یاریگای خۆیان و ئه‌نجامی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌وجۆره كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌م یوڤی هه‌وڵه‌كانی چركرده‌وه بۆ گۆڵكردن، هه‌رچی دیبالا و رۆنالدۆیه له رۆژی خۆیاندا نه‌بوون و گۆڵیان نه‌كرد، به‌ڵام له كۆتا خوله‌كه‌كان تیپه‌كه‌ی پیرلۆ توانیان دوو گۆڵ له رێگای وستون مه‌كینی و بۆنۆچییه‌وه تۆمار بكه‌ن و خۆیان به كۆكردنه‌وه‌ی (20) خاڵ گه‌یاندا خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی.