تا دێت زیاتر چاو دەچێتە نێو ماڵی مێرەنگی لە هەموو ڕوویەکەوە بەگشتی گواستنەوەی ستارەکانی بە تایبەت .
یانەی مێرەنگی بەم دوایانە زۆر خەمساردانە مامەڵە لەگەڵ دۆسییەی نوێکردنەوەی ئەستێرەکانی دەکات یاخوود هیچ سازشێک ناکات بەرامبەر یاریزانی ئەمەش بۆتە لەمپەرێکی قورس بۆ ئەوەی یانەکە تووشی گرفت بێت .
لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید کێشەی نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجۆ ڕامۆسی هەیە هەر ڕۆژەو دەنگۆیەک دروست دەبێت سەبارەت بە پەیوەندی نێوانیان بەڵام تا وەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە لە نێوانیادا .
ڕۆژنامەی تۆ تۆ سپۆڕتی ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە کە خۆسێ مۆرینۆ دەیەوێت سوود لەو پەیوەندییەی نێوان ڕیاڵ و ڕامۆس وەربگرێت تا ئەوەی کاپتنەکەی مێرەنگی ڕازی بکات ڕوو بکاتە یانەی ڕۆما .
خۆسێ مۆرینۆ ماوەیەک پێش ئێستا بووە ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و لە ئێستاوە کار بۆ ئەوە دەکات یانەکە بگەیەنیتە قۆناغیکی نوێ و گرنگ .