یارییە دۆستانەكانی فیفا بەردەوامن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك هەموو ڕۆژەكانی پێشووی ئەم هەفتەیە ئەمشەویش یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكان لە ڕۆژی FIFA دا بەردەوامن و چەند یارییەكی دۆستانە بەڕێوە دەچێت لە نێوان هەڵبژاردەكانی جیهاندا ئەگەر چی یارییەكان یاری زۆر لوتكە نین لە نێوان هەڵبژاردەكان، بەڵام كاریگەری خۆیان هەر دەبێت لە سەر ئاستی هەڵبژاردە میللییەكانی وڵاتان ئەوەی سەیر و سەمەرەشە لە نێو تەواوی ئەو یارییانەدا كە ئەمشەو بەڕێوە دەچن تەنها یەك یاریش هەڵبژاردەیەكی ئەوروپای تیادا نییە تەواوی هەڵبژاردەكان لە ئەفریقیا و ئاسیا و ئەمریكای باكورن كە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

لیستی تەواوی یارییەكان:
گامبیا X غینیا
مالی X ئێران
ژاپۆن X كۆت دیڤوار
مەغریب X كۆماری كۆنگۆ
نێجیریا X تونس
مەكسیك X جەزائیر
سەنیگال X مۆریتانیا

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا