پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، داوای ئەو کاندیدانە قبووڵ دەکات کە لەبارەی کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان پێشکەشی کۆمیسیۆنی دەکەن.
کۆمیسیۆنی عێراق ئەمڕۆ شەممە ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ” بڕیاری کشانەوە قبوڵ دەکرێت ئەگەر کاندیدەکە خۆی تەنها بێت یاخود لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیەکیشدا بێت ئەوەش بەپێی ڕێنمایی و مەرجەکانی کۆمیسیۆن دەبێت”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ” ماوەی پێشکەشکردنی داوای کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی ١٣ ی مانگەوە دەستپێدەکات و لە ڕۆژی ٢٠ ی ئەم مانگە کۆتایی پێدێت”.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕوونیشیکردووەتەوە، ” هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی ناتوانێت دوای کشانەوەی کاندیدەکەی، کەسێکی نوێ لە شوێنەکەی کاندید بکات تەنها مەگەر ئەو کاندیدە نوێیە پێشتر و لەماوەی خۆ پاڵاوتندا ناوی لای کۆمیسیۆن تۆمارکرابێت”.
ئەم لێدوانەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکان لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.