پۆلیسی سلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزور سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.

ئەوەشهاتووە، دوای لێكۆڵینەوەكان و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربە بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتباران لە گوندی زڕگوێز بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دواتر توانرا لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای كۆیە بدۆزرێتەوە.

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران

ن،خ،م لەدایكبووی 1994

گ،م،ف لەدایكبووی 1988

ف،ح،ح لەدایكبووی 1984

كە پێشینەی تاوانیان هەیەو لە چەند بنكەیەكی تر داواكراون بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا