کەشناسی: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نیسان، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی پێنجشەممە4ی نیسان، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت پاشان لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لەناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 29پلەى سیلیزى

سلێمانی :26 پلەى سیلیزى

دهۆک : 29پلەى سیلیزى

کەرکوک : 30پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26پلەى سیلیزى

زاخۆ : 27پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18پلەى سیلیزى

سۆران : 25پلەى سیلیزى

گەرمیان : 31پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا