لەسەر پرسی موچە بانگهێشتی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت “لەسەر چەند پرسێك  میوانداری وەزری داراییمان كردووە و بڕیارە رۆژی دوشەممە بێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەكە كۆبینەوە”.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “میوانداری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمان كردووە، بڕیارە رۆژی دوشەممە 14ی حوزەیران بێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی دارایی لەسەر چەند پرسێك كۆبێتەوە”.

وتیشی “جگە لەوەش كە میوانداری وەزیری دارایی كراوە، وەك لیژنەكە دوو نوسراومان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان كە هەریەكەیان لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە واژۆ كراوە داوامانكردووە حكومەت بێتە پەرلەمان لەسەر دۆخی دارایی و پرسی موچە و لێبڕینی رونكردنەوە بدات”.

زیاد جەبار ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا چاوەڕوانی سەرۆكایەتی پەرلەمانن بۆئەوەی وادەیەك دیاریبكات بۆ امادەبونی وەزیرەكانی حكومەت لە كۆبونەوەیەكی پەرلەماندا.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردووشدا لیژنە دارایی پەرلەمانی كوردستان لەسەر راپۆرتی دووەمی چاكسازی حكومەت، میوانداری وەزیری ناوخۆ، پێشمەرگە و شەهیدانی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا