وێنە.. منداڵێک بەشێوەیەکی نامۆ لەدایک بووە

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ شێوەیەکی نامۆی کورتە باڵای هەیە، کە وایلێدەکات قەبارەکەی بچووک بێت لەچاو بەشێکی زۆری یاریەکانیدا، کێشەکەی تەنها سێ کیلۆگرامە و جلی مندڵی تازە لەدیک بوو لەبەر دەکات.

ئیبگیل لی لە ویلایەتی لویزیانا توشی حاڵەتێکی دەگمەن بووە کە پێی دەوترێت کورتە باڵای سەرەتای، واتە درێژیەکی لە 60سم زیاد ناکات، ئیمیلی لی تەمەن 25 ساڵ دایکی منداڵەکەیە دەڵێت: لەماوەی دووگیانیمدا زانیم کچەکەم بەشێوەیەکی ئاسای گەشە ناکات، لەکاتی لەدایک بوونی ئیبگیل بە نەشتەرگەری کێشەکەی 1.165کیلۆگرام بوو.

ئیمیلی جەختی لەوەش کردەوە کچەکەی خواردنی بەشێوەیەکی ئاساییە وەک منداڵانی دیکە، بەڵام توانای ئەنجامدانی هەموو شتێکی دیکەی نییە وەک منداڵانی دیکەی تەمەنی خۆی، چونکە قەبارەکەی ڕێگەی پێنادات.

ئیبگیل تەندروستیەکی باشی هەیە، بەڵام کێشەی لەجێچوونی زگماکی سمتی هەیە ناتوانێت وەک منداڵانی دیکە بڕوات بەڵکو خۆی دەخشێنێت و لە ئێستادا چارەسەری گونجاو وەردەگرێت.

منداڵەکە دوای لەدایک بوونی بۆماوەی هەشت هەفتە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە پێش ئەوەی بیگەڕێننەوە ماڵەوە لەگەڵ دایکی و خوشکە گەورەکەی کە تەمەنی چوار ساڵە و تەندروستییەکی زۆر باشی هەیە، لەو ماوەیەدا کە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە پزیشکەکان هەستیانکرد ئیبگیل قەبارەی وەک خۆیەتی و زیادی نەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا