پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی زستاندا ئافرەتان بەزۆری ڕەنگی بۆیەی تۆخ و گەرم بەکاردەهێنن، دوای وەرزی زستان و دەستپێکی وەرزی بەهار خانمان پێویستیان بە ڕەنگی کراوەیە بۆ جوانتر دەرخستنی نینۆکەکان.
خانمان دەتوانن لە وەرزی بەهاردا ئەم ڕەنگانە بەکاربهێنن.
ڕەنگی پەمەیی کاڵ
ڕەنگی پەمەیی لە جوانترین ڕەنگەکانی بەهارە و لەگەڵ هەموو پێستەکانیشدا دەگونجێت.
ڕەنگی شینی کاڵ
شینی کاڵ ڕەنگێکی ئاسمانی جوانە، لەگەڵ پێستی کاڵ و تۆخدا دەگونجێت.
ڕەنگی سەوزی فسفۆڕی
سەوزی فسفۆڕی ڕەنگێکی تایبەتمەندی بەهاری ٢٠٢١ و زۆر سەرنجڕاکێشە، بەتایبەتی بۆ کەسانی بوێر.
ڕەنگی سووری کاڵ
ڕەنگی سوور لە هەموو وەرزەکاندا زۆر تایبەتە و بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە وەرزی بەهاردا سووری کاڵ جوانییەکی تایبەتی بۆ ڕۆژانی ئاسایی و ئاهەنگەکان هەیە.
ڕەنگی پڕتەقاڵی
پڕتەقاڵی یەکێکە لە هەڵبژاردە باشەکان، بریقە دەداتەوە، هەروەها وزە و چالاکی زیاتر دەبەخشێت .