خێزانێک سەگێک دەکڕن دواتر بۆیان دەردەکەوێت ڕێوییە

پۆڵەتیک پرێس

لەبارودۆخێکی سەیر و نامۆدا کچێک و خێزانەکەی ڕوبەڕووی کێشە بونەوە کاتێک ماریبیل سۆتیلۆ و خێزانەکەی لە دوکانێکی بچووک لە شاری لیما سەگێکی بچووکی جوانیان کڕی، بەڵام چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد کە بەڕاستی ڕێوییەک بخەنە قەفەزی مریشکەوە.

عائلة اشترت كلبا فاكتشفت أنه ثعلب يفترس الدجاج والبط

لەگەڵ تێپەڕوونی کاتدا ڕاستی مەسەلەکە ئاشکرابوو کاتێک سەگە بچووکە ماڵیەکە بە خۆشیەوە یاری لەگەڵ سەگەکانی تری گەڕەکەکەدا دەکرد نیشانەی ئەوەبوو کە شتێکی هەڵە بوونی هەیە، خێزانەکە سەگەکەیان ناونابوو ڕەن-ڕەن، سەگەکە دەستی کرد بە ڕاوکردنی مریشک و مراوی گەڕەکەکە و هەندێکیانی دەخوارد، ئەمەش دانیشتوانەکەی بێزار و توڕەکردبوو، لەدوایدا دەرکەوت ئەمە ڕێوییەکی شاخی ئەندرێسە، قاچی باریک، کلکێکی ئەستوور، سەر و گوێچکەی گەورەی دیاری هەیە.

عائلة اشترت كلبا فاكتشفت أنه ثعلب بعد أن افترس دجاجها وبطها - نيوز فور مي

سۆتیلۆ دەڵێت: لەکۆتاییدا نارچاوبوین وەک قەرەبوو پارە بدەین بە خاوەن مریشک و مراویەکان کە ڕێویەکە کوشتنی و بەشێکی خواردبون پێش ئەوەی لەماڵەوە ڕابکات، تا ئێستاش پۆلیسی ژینگە و بەرپرسانی ژیانی کێوی بەدوای ڕێویەکەدا دەگەڕێن بیگەڕێنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان بۆئەوەی هیچ مرۆڤ و ئاژەڵێکی دیکە زیانی پێنەگات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا