ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیادبوونی کێش

پۆڵەتیک پرێس

چەندین خواردنی بەناوبانگ هەیە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە وەک لەوەی بیری لێدەکەیتەوە،ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە تەندروستیەکان.

شەکر هۆکارێکە بۆ زیاد بوونی کێش و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، زانایان دەڵێن، ڕۆژانە خانمان پێویستیان بە ٢٤ گرام شەکر هەیە و پیاوانیش پێویستیان بە ٣٦ گرام شەکر هەیە، ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر بەکاربهێنرێت زیانی تەندروستی دەبێت.

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیاد بوونی کێش و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە:

-شۆربا ئامادەکراوەکان
ئەو شۆربا ئامادەکراوانەی لە مارکێتەکان دەکڕێت سوودێکی زۆری نییە، چونکە شەکر بەکاردەهێنن بۆ هاوسەنگ کردنی ترشی تەماتە و مادەکانی دیکە، لەم کاتەدا ئەگەر سەیری ڕێژەی شەکرەکەی بکەیت ئەو ڕێژەیە تێدەپەڕێنێت کە دیاریکراوە.

-ماستی کەم چەوری
ئەو کەسانەی چەوری کەم بەکاردەهێنن لە سیستمە خۆراکیەکانیاندا بۆ ژیانێکی تەندروست مەرج نییە هەموو کاتێک سوودی هەبێت بەتایبەتی بۆ ماست، ماستی چەور ٤.٧ گرام شەکری تێدایە لەکاتێکدا ماستی کەم چەوری ٦ بۆ ١٢ گرام شەکری تێدایە، چونکە ئەو خواردنانەی چەوریان کەمە ڕێژەیەکی زیاتر شەکری تێدەکەن بۆ ئەوەی تامەکەی لەدەست نەدات.

فوائد الزبادي قليل الدسم للريجيم - طبخ

-سۆسی زەڵاتەکان
سۆسی زەڵاتەکانیش بەهەمان شێوە چەوری و کالۆری کەمیان تێدایە و ڕێژەیەکی زیاتر شەکریان تێدایە، پسپۆران ڕێنمای دەدەن و دەڵێن باشترە سۆسی زەڵاتە لە ماڵەوە ئامادەبکرێت تا هیچ شەکری تێنەکرێت، هەروەها دەتوانن بەم سێ پێکهاتەیە سۆسێکی بەتام بۆ زەڵاتەکان دروست بکەن ئەویش، زەیتی زەیتون، سرکە، کەمێک خوێ و بیبەر.

طريقة عمل تتبيلة الخردل والعسل للسلطة - صلصات -

-کەچەب
کەچەب یەکێکە لەو سۆسانەی لەجیهاندا بەشێوەیەکی بڵاو بەکاردەهێنرێت، هەر کەوچکێک کەچەب بەنزیکی چوار گرام شەکری تێدایە.

-جپسی پەتاتە
کیسێک جپسی پەتاتە رێژەی ٣٪ بۆ ٥٪ ی شەکری تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە، زۆر خواردنی هۆکارێکە بۆ زیاد بوونی کێش و توشبوون بە نەخۆشیەکان دڵ.

-میوەی وشککراوە
میوەی وشککراوە بە ژەمێکی سووک دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، ڕیشاڵەکان و دژەئۆکسانەکان، کاتێک میوە وشک دەکرێتەوە ئاوی تێدا نامێنێت و شەکرەکانی کۆدەبێتەوە ئەمەش وایلێدەکات ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا