پۆڵەتیک پرێس
جاترەی سەوز جۆرە گیایەکە لەخێزانی نەعنایە، گوڵەکەی لە سەرەتای هاویندا دەکرێتەوە و ڕەنگێکی مۆری کاڵی هەیە، لە چێشتخانە و بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت گوڵەکەی، گەڵا و زەیتەکەشی لەچەندین بواری جیاوازدا بەکاربهێنرێت.
سوودە تەندروستیەکانی جاترەی سەوز:
-یارمەتی نەهێشتنی ئەو میکرۆب و هەوکردنانەی گەروو دەدات کە دەبنە هۆی توشبوون بە کۆکەی بەردەوام.
-لەگەڵ گۆڕانی وەرز بەشێکی زۆری خەڵک ڕووبەڕووی تووشبوون بە پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا دەبنەوە لەئەنجامی ئەوەش تووشی کۆکە، خورانی قورگ و پژمەی زۆر دەبن جاترەی سەوز چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات.
-بەرگری لەش بەهێزدەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە گرنگەکانی ئەی و سی یە کە جەستە پێویستی پێیەتی.
-چارەسەری نەخۆشیەکانی کرداری هەناسە دەدات.
-تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە چارەسەری زیپکەی پێست دەکات.
-یارمەتی دابەزین و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن دەدات.