پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان لە ڕەمەزاندا کێشیان زیاد دەکات، بەهۆی جیاوازی سیستمی خۆراکی لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەو کەسانەی بەڕۆژون ئاگادار ئەوە نین دوای رۆژو شکاندن و خواردنی هەموو شتەکان بەیەکەوە زیان بە جەستە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری و قەڵەوی.
لەکاتی ڕۆژودا لەش بڕێکی زۆر شلەمەنیەکان لەدەست دەدات، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن بە قەرەبوکردنەوەی لەش لە رێگەی خواردنەوەی ئاو و شەربەتە سروشتیەکان هەروەها سەوزە و میوەکان.
ئەو خواردنەوانەی لە ڕەمەزاندا کێش دادەبەزێنن:
-ئاو
ئاو یەکێکە لەو خواردنەوانەی پێویستە ڕێژەیەکی زۆری لێبخورێتەوە لە ڕەمەزان و کاتی ئاسایشدا، چونکە سوڕی خوێن چالاک سەکات و یارمەتی تەندروستی لەش دەدات و کێش دادەبەزێنێت، پێویستە خواردنەوەی ئاو کەمتر نەبێت لە ٨ پەرداخ لە ڕۆژێکدا و لە هاوینیشدا ١٠ پەرداخ کەمتر نەبێت.
لەڕەمەزاندا پێویستە دوای ڕۆژە شکاندن ڕاستەوخۆ رێژەیەکی زۆر ئاو نەخورێتەوە تەنها پەرداخێک بەسە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی کێشە بۆ گەدە، دواتر هەر کاتژمێرێ پەرداخێک بخورێتەوە.
-چای سەوز
چای سەوز یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش، لەش لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، باشترە دوای ڕۆژو شکاندن نەخورێتەوە، بەڵکو چای سەوز لە پارشێودا بخورێتەوە باشە.
-شەربەتی لیمۆ
یەکێکە لەو شەربەتانەی کێش دادەبەزێنێت، دەتوانرێت بەشێوەی خواردنەوەی گەرم یان سارد بخورێتەوە بە تەنها یان بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ نەعناع و زەنجەبیل و دارچینیدا.
-خواردنەوەی زەنجەبیل
زەنجەبیل لەدوای ئاوەوە دێت لە گرنگی کێش دابەزانندا لە ڕەمەزاندا، توانای سووتاندنی چەوری هەیە، دەتوانرێت دوای ژەمی ئێوارە بە تەنها یان بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ دارچینی و ئاوی لیمۆ بخورێتەوە.
-شەربەتی شوتی
شوتی بە تەنها دەکەیت بە شەربەت بێ زیادکردنی هیچ شیرینیەک، ئەمەش سوودێکی زۆر بە لەش دەگەیەنێت و یارمەتی سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش دەدات.
-شەربەتی مەعدەنوس
گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش و سووتاندنی چەوری، دەتوانرێت گەڵای مەعدەنوس بکوڵێنرێت وەک شەربەتی گەرم بخورێتەوە یان وەک شەربەتێکی سارد مەعدەنوس لە خەڵاتە بدرێت و بپاڵێورێ و بخورێتەوە.
-شەربەتی مۆز و پرتەقاڵ
توێژینەوەکان دەریانخستوە مۆز یەکێکە لەو میوانەی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات بەپێچەوانەی ئەو ڕایانەی دەڵێن کالۆری زۆری تێدایە، خواردنەوەی شەربەتی مۆز و پرتەقاڵ وزەیەکی زۆر دەبەخشێت، یارمەتی سووتاندنی چەوری سک دەدات و کێش دادەبەزینێت، باشترە پارشێوان بخورێتەوە چونکە هەستی تێربونیش زیاد دەکات.
ئاوی پرتەقاڵێک لەگەڵ مۆزێک و کەمێک ئاو و سەهۆڵ لە خەڵاتە دەدەیت و ئامادەیە بۆ خواردنەوە.