توركیا كوژرانی ئەفسەرێك و چەند سەربازێكی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایكرد لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا بەهۆی پێكدادانەكانیان لەگەڵ چەكدارانی پەكەكە ئەفسەرێك و سێ سەربازی وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، ئەو ئەفسەرو سەربازانەیان لە كاتی شەڕو رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ چەكدارانی پەكەكە لە سنوری هەرێمی كوردستان كوژراون.

رۆژی سێی ئەم مانگەش ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ئاشكرایكرد، توانیویانە لە چەند ناوچەیەكی سنوری كوردستان سوپای توركیا ناچار بەكشانەوە بكەن،

ماوەی چەندین ساڵە سوپای توركیا و چەكدارانی پەكەكە لەسەر سنورەكانی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی یەكتری دەبنەوە سەرەڕای كوژرانی بەردەوام چەكدارانی هەردولا، هاوكات بەردەوام هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمی كوردستانیش دەبنە قوربانی ئەو ململانێیانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا