پیاوە بەهێزەکانی دەوری ڤلادیمێر پۆتن کێن کە دروستکەری بڕیاری سیاسین؟

پۆڵەتیک پرێس:

ساڵانێکی دوورودرێژە ڤلادمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، سەرمایەدارانی نزیک لەخۆی لە وەبەرهێنانەکانیان لە دەرەوەی ڕوسیا ئاگادارکردووەتەوە و ئامۆژگاری کردوون خۆیان بپارێزن لە سزاکانی ڕۆژئاوا کە ڕەنگە لە حاڵەتی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی سەربازی نێوان ڕۆژئاوا و ڕوسیا کار و وەبەرهێنانەکانیان لەناوببەن.

ڕێک بەو شێوەی پوتن پێشبینی دەکرد، یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانانی بە سزای توند وەڵامی هێرشەکانی ڕوسیایان دایەوە بۆسەر ئۆکرانیا.

ئەو پیاوە سەرمایەدارانە کێن و چ جۆرە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پیاوی یەکەمی ڕوسیا هەیە؟

عەلی شیر عوسمانۆڤ

لە ئۆزباکستان لەدایکبووە ئەو کاتەی هێشتا بەشێک بوو لە یەکێتی سۆڤیەت، سامانەکەی بە 17.6 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

کۆمپانیای “یو ئێس ئێم هۆڵدینگ” کە لە بوارەکانی زیادەڕۆیی و پەیوەندییەکاندا کاردەکات بەڕێوەدەبات و خاوەنی “مێگافۆن”ە، دووەم گەورەترین کۆمپانیای مۆبایل لە ڕووسیا.

یەکێتی ئەوروپا وا ناوی ئەم کەسایەتییەی هێناوە کە یارمەتی پوتن دەدات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە کار.

هەریەکە لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا واژۆیان لەسەر ئەوەکرد بەهۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ پوتن سزابدرێت.

ڕۆمان ئیبرامۆڤیچ

سامانەکەی بە 12.4 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت

ئیبرامۆڤیچ بەتوندی ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندی لەگەڵ پوتن یاخود کرملین هەبێت.
هێشتا سزاکانی دژبە ئیبرامۆڤیچ واژۆنەکراون، چونکە هێشتا پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەزگا حکومییەکانی ڕوسیا جێگای مشتومڕێکی زۆرە.

بەهۆی ترسی لەدەستدانی موڵکەکانی، یانەی چێڵسی کە خۆی خاوەنێتی لەگەڵ کۆشکەکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا داناوە بۆ فرۆشتن.

ئۆلیگ دیریپاسکا

لەو کاتەی پوتن گەیشتە دەسەڵات سامانەکەی لە لوتکەدا بوو، بەجۆرێک بە 28 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرا، بەڵام لە ئێستادا سامانەکەی لە 3 ملیار دۆلار تێپەڕناکات.

ئەمریکا بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و بەرتیل و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ گروپە ڕوسیەکانی تایبەت بە تاوانی ڕێکخراو سزای بەسەردا سەپاند.

لە ساڵی 2016 ڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییەکی متمانەپێکراو پوتن و ئۆلیگ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ڕای دیریپاسکا لەبارەی جەنگی دژبە ئۆکرانیا ئەوەیە، پێویستە بەزووترین کات دانوستانەکانی ئاشتی دەستپێبکەن.

ئیگۆر سیشین

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت هاوڕێی نزیکی پوتنە و پەیوەندییەکی پتەو لەنێوانیاندا هەیە و ڕۆژانە پەیوەندی دەکەن.
یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا سزایان بەسەردا سەپاند.

دەوترێت ئیگۆر پێشتر بریکاری دەزگای هەواڵگری ڕوسی “KGB” بووە و لە ئێستاشدا کۆمپانیای نەوتی ڕوزنەفت بەڕێوەدەبات.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەکەن لە دەرەوەی ڕوسیا خاوەنی سامانێکی زەبەلاحە، بەڵام ژمارەی ورد نییە لەبارەی قەبارەی موڵک و سامانەکانی.

ئەلێکسی میلەر

بە یەکێک لە هاوڕێ کۆنەکانی پوتن دادەنرێت، لە ساڵانی نەوەدەکان لە نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی سەینت پترسبۆرگ بەیەکەوە کاریان دەکرد.

لە ساڵی 2001ەوە کۆمپانیای زەبەلاحی غازی دەوڵەت “غازپرۆم” بەڕێوەدەبات.

لە ساڵی 2018 کاتێک ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاند شانازی بەو بڕیارەوە کرد و وتی، “ئەمە واتای ئەوەیە هەموو شتێک بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەدەچێت”.

نازانرێت لە دەرەوەی ڕوسیا خاوەنی چییە و قەبارەی سامانەکەی نازانرێت چەندە.

پیوتەر ئاڤین و میخائیل فریدمان

یەکێتی ئەوروپا ئاڤین بە کەسی نزیکی پوتن لەقەڵەم دەدات و فریدمانیش بە باڵی لێدەری پوتن لەقەڵەمدەدات لە دەزگاکانی نزیک لە خۆی.

هەردووکیان کشانەوە لەو کۆمەڵەی وەبەرهێنانەی لە لەندەن نزیکەی 10 ساڵ پێش ئێستا دایانمەزراند، لەدوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەریاندا سەپاند، ئەوەبوو دواتر هەردووکیان تۆمەتەکانی یەکێتی ئەوروپایان ڕەتکردەوە.

سامانی فریدمان بە نزیکەی 12.6 ملیار دۆلار و سامانی ئاڤینیش بە نزیکەی 4.8 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا