پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا لە دەروازە سنورییەكان دەستی پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی هەڵبژاردنە گشتییەكانی خولی 28ەمینی پەرلەمانی توركیا و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، پرۆسەی دەنگدان لە دەروازە سنوورییەكان بۆ ئەو دەنگدەرانەی دەرەوەی توركیا دەستی پێ كرد كە ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا تۆمار كراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە هەریەك لە دەروازە سنوورییەكانی كاپیكولە، ئیسپالا، پازاركولە، هەمزەبێیلی و دەرەكۆی كە لەسەر سنووری وڵاتانی ئەورووپا كراونەتەوە دەنگ بدەن و پرۆسەكە تاكوو كاتژمێر 17:00ی 14ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشدرا، سێ سندوق لە كاپیكولە و یەكی یەك سندوقیش لە دەروازە سنوورییەكانی، ئیسپالا، پازاركولە، هەمزەبێیلی و دەرەكۆی داندراون و بە رەچاوكردنی ئەو مەرج و رێكارانەی گیراونەتە بەر و كاتێك دەردەكەوێت دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات دەنگیان نەداوە، دەتوانن لەو دەروازە سنوورییانە دەنگ بدەن.

هەروەها ئەمڕۆ پێنج شەممە دەنگدانی دەرەوەی وڵات بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە 73 وڵات و 156 نوێنەرایەتی دەستیپێكرد و پرۆسەكەش تاوەكو 9ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ژمارەی دەنگدەرانی توركیا لە دەرەوەی لە وڵات سێ ملیۆن و 416 هەزار و 98 دەنگدەرە و ژمارەی ئەو كەسانەی بۆ یەكەمجار دەنگ دەدەن 277 هەزار و 646 كەسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا