لیكەرز و پادشا لیبرۆن پاڵەوانی NBA ن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ئەمریكا كاتێك پرسیار لە كەسێك بكرێت سەبارەت بە بیروباوەڕ و ئایدیای وەڵامەكەی زۆر ئاسان و بێ‌ گرێ‌ و پێچ و پەنایە یەكسەر دەڵێت: (خوا + ئاڵای ئەمریكا + لیبرۆن جێمس).

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكێك لە خۆشترین ڕووبەڕووبوونەوەكانی پلای ئۆف لە نێوان هەردوو یانە زەبەلاحەكەی NBA لۆس ئەنجلس لیكەرز و میامی هیت بەڕێوەچوو كە تیایدا و پاش نماییش كردنی بەرزترین ئاستی خۆی پادشا لیبرۆن جێمس توانی ڕێبەرایەتی یانە نوێیەكەی بكات بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە كە بردنەوەی 4 یانەكەشی بوو لە كۆی 6 یاری كە لە نێوان هەردوو یانە بەڕێوەچوو.

پادشا لیبرۆن

سەرجەم یارییەكانی پلای ئۆف لە نێوان پاڵەوانانی ناوچەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە دیزنی وۆرڵد لە فلۆریدا بەڕێوەچوون تیایدا و پاش ئەوەی لیكەرز بە بردنەوەیەك لە پێش بوو 3 – 2 دەبوو میامی بگەڕێتەوە و یارییەكان یەكسان بكاتەوە و یاری یەكلاكەرەوە واتا 7 بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەوەی لیبرۆن بەرامبەر بە یانەكەی پێشووی پێشكەشی كرد بۆ یانە نوێیەكەی شتێك بوو بە بڕوای هاندەرانی لیكەرز ئەفسونێكی خواوەندی بوو بەو پێیەی توانی هەر خۆی 28 خاڵ تۆمار بكات و 14 تۆپی هەڵگەڕاوەش بپچڕێنێتەوە بۆ یانەكەی سەرباری ئەوەش توانی بەرگرییەكی توند دروست بكات كە بە تەواوەتی یانەكەی بەرەو نازناوەكە برد و لە كۆتاییدا یارییەكەیان بە ئەنجامی (106 – 93) خاڵ یەكلاكردەوە و ژمارەی بردنەوەكانی یانەكەی كردە 4 بردنەوە و كۆتایی بە وەرزەكە هێنا بە دەستەبەر كردنی 17 نازناویش یانەكەی هاوتا كردەوە لەگەڵ یانەی بۆستن سێڵتیك كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی بە دەستهێنانی نازناوەكانی پاڵەوانی NBA یە.

پاش تەواو بوونی یارییەكە لیبرۆن جێمس توانی خەڵاتی باشترین یاریزان بە دەست بهێنێت كە ئەمە شتێكی ناوازەیە لە مێژووی NBA دا، چونكە پێش ئەو یاریزانە زەبەلاحە هەرگیز یاریزانێك نەیتوانیوە 4 جار خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەكە بە دەست بهێنێت لەگەڵ 3 یانەی جیاوازدا ئەوانیش یانەی میامی هیت 2 جار و كلیفلاند كاڤالیرز 1 جار و لەگەڵ لۆس ئەنجلیس لیكەرزیش ئەمساڵ توانی بە دەستی بهێنێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا