پۆله‌تیك سپۆرت
شه‌وی پێشوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئه‌لكوێنا له جامی شای ئیسپانیا ده‌ركرا و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی یاریكه‌رانی یانه‌كه توره‌ن.
هه‌ندێك له‌وانه پێیان وایه ده‌بو زێدان به پلان و پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكردایه و كه‌متر خۆی له گێژاوی لاوازی تیپی ركابه‌ر بدایه، به‌ڵام به‌هۆی توندی و كارێزمایی زیزۆ هیچ له یاریزانه‌كانی ناتوانن رووبه‌روو هیچی پێ بڵێن، بۆیه ده‌یانه‌وێت به‌شانوو باڵی راهێنه‌رانی دیكه‌دا هه‌ڵبده‌ن.
ئه‌واتا تۆنی كرۆس له‌سه‌ر لۆپێتیگی قسه ده‌كات و ده‌ڵێت:
دەرکردنی لۆبیتیگی له ریاڵ زۆر کەسی ئازاردا، چونکە ئەو ڕاهێنەر و کەسێکی مەزنبوو، ئەو ساتێکی خراپی هەبوو کاتێک بووه راهێنه‌رمان. زۆر خۆشحاڵ بووم پێی کاتێک نازناوی یۆرۆپالیگی لەگەڵ سیڤیلیا بەدەستهێنا، هه‌روه‌ها كاتی هاتنی بۆ ریاڵ خراپ بوو، چونكه ئێمە 3 چامپیۆنسلیگمان بردبۆوه و ڕۆناڵدۆ ڕۆشت و زانیمان ساڵێکی زۆر قورس دەبێت، بۆیە لە ڕیاڵ مەدرید شكستی هێنا، به‌ڵام لای ئێمه به‌گه‌وره‌یی ده‌مێنێته‌وه.