ئەو بڕگانەی لەیاسای بودجە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “دوای پەسەند كردنی بودجەی گشتی 2021ی عێراق چەند بڕگەیەكی بودجەكە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە”.

لەكۆتايی مانگی ئاداری 2021 بودجەی گشتی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكرا، دوای پەسەندكردنیشی چەند ماددەو بڕگەیەكی تانەی لێدرا.

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “ئەو لایەنانەی تانەیان لە یاساكە داوە پێكهاتوون لە حكومەتی عێراق، پارێزگای واست و پەرلەمانتارێك بوو”.

دەشلێت، ئەو بڕگانەی سكالایان لەسەر تۆماركراوە پێكهاتووە لە ماددەی
۱_ ماددەی ۲/یەکەم /٤ /الف سەبارەت بەدەسەڵاتی وردبینی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی یٔەنجومەی پارێزگاکان وپلانی تەرخانکردنی تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.

۲_ بڕگەی (ز) لەماددەی ۲/یەکەم /٤ کەپەیوەندی بەخشتەی (ب) وە هەیە سەبارەت بە تەرخانکراوەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.۳_برگەی (ح) لەماددەی ۲/یەکەم /٤/حا‌و سەبارەت بە دەسەڵاتی پارێزگارەکان .

٤_ بڕگەی (۸) لە مادەی ۲/یەکەم /۸ سەبارەت بە دامەزراندنی سندوقی پترۆدۆلار .

٥_ برگەی (ب) لەماددەی (۱۲)/دووەم سەبارەت بە جیاکردنەوەی یٔەو بەرێوەبەرایەتیانە یە هاوشێوەی یٔەنجومەی خزمەت (مجلس الخدمە الاتحادی)کاردەکەن لەوەزارەتەکاندا .

٦_ برگەی (ب) لەماددەی ۱۸/سێهەم/ با‌و سەبارەت بەزیادکردنی باج لەسەر بەنزینی هاوردە بەرێژەی ۱٥٪ .
۷_ برگەی (الف) لەمادەی (٥٠/أ) سەبارەت بەدەسەڵاتی وەزیری دارایی.

۸_ برگەی (جیم)لەمادەی (٥٠/ج) سەبارەت بەزیادکردنی نرخی کڕینی دانەوێڵە لەجوتیاران بەبڕی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆهەر تەنێک.

۹_ ماددەی ٥٦/سێهەم ) سەبارەت بە تێچووی کۆمپانیا بیانیەکانی بواری نەوت ناسراو بە (جولات التراخیص).

۱٠ _ماددەی (٥۸) سەبارەت بەپابەندکردنی حکومەت بۆ نەهێشتنی دۆسیەی بریکار لەوەزارەت و دامودەزگاکااندا.

ئەوئەندامەی لیژنەی دارایی پێیوایە، بڕیارەکان لەبەرژەوەندی حکومەت دەبن لەبەر دوو هۆكار لەوانەش بنەمای تەشریع واتە یاسادانان لەعێراقدا تێک هەڵکێشێکی زۆری تیدایە و زۆر یاسا دەرچوێنراوە دژ بەیەکن و هەر لایەنێک دەتوانێت بەویستی خۆی تەفسیری بکات.

هۆكاری دووەمیش ئەوەیە هەمیشە دەسەڵاتی دادوەری پارسەنگی دەسەڵاتە جێبەجێکارەکانیان کردوە لەژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی یاساو فەلسەفەی یاسا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە نزیک بووە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا