پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت “لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق روبەڕوو قسەم كردووە، پێی ڕاگه‌یاندوم به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاری به‌غدایه‌و ده‌بێت مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك بداته‌وه به‌غدا”.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند “بەمەبەستی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، سه‌رۆك كۆماری عێراق چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوە له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیرا دارایی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه‌بوو له كۆبونه‌وه‌ی به‌ڵام بڕگه‌یه‌ك به‌دوای ئه‌م بڕیاره‌دا هات حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م بڕگه‌یه‌ی نه‌گه‌یانده هاوڵاتیان”.
دەشڵێت “رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو وه‌زیری دارایی عێراق عه‌لی عه‌لاوی به لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقی ڕاگه‌یاندوه، له مانگی یه‌ك تا مانگی پێنج چه‌ند داهات چوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی دوای لێده‌ركردنی خه‌رجی سیادی و حاكیمه سه‌رجه‌میان داناوه به خه‌رجی فعلی و بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه وه‌ك شایسته‌ی هه‌رێم خه‌مڵێندراوه له كاتێكدا به‌راوردكراوه به‌وه‌ی له‌ناو بودجه بۆهه‌رێم دیاریكراوه وه‌ك پابه‌ندی هه‌رێم ئه‌ویش پێدانی 7ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته به‌نرخی سۆمۆ له‌گه‌ڵ پێدانی 50% داهاته فیدڕاڵیه‌كان، ده‌ركه‌وتوه بۆ ئه‌و پێنج مانگه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 630 ملیۆن دۆلار بداته به‌غدا”.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمی یه‌كێـتی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان له كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه یه‌ك بڕگه‌یان به‌لاوه گرنگ بوه خۆیان نه‌وت بفرۆشن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت به‌نرخی سۆمۆ مانگی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته به‌غدا ئه‌مه زیانی گه‌وره‌ی بۆهه‌رێم هه‌بوه‌و له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه گوێ له‌وان نه‌گیراوه‌و له‌م مه‌ترسیه ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه.
وته‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێكه‌وتوه مانگانه به‌غدا 200ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.