خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسا تەواو تیا ماوە لەبەرامبەر کەیسی ڕۆناڵد کیوماندا نازانێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکات .
ڕۆناڵد کیومان لەگەڵ ماریا بارتۆمیۆ گرێبەتی واژۆ کردووە بۆ ماوەی دوو وەرز بۆ سێ وەرز ئەمساڵێش تەنیا جامی کۆپا دێلۆرۆی بەدەست هێناوە .
ڕادیۆی کەتۆلۆنیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە گەر بێت بارسا گرێبەستی کیومان هەڵبوەشینێتەوە ئەوە پێویستە بڕی هەشت میلۆن بداتە ڕاهێنەرەکە و مووچەی چەند مانگی داهاتووشی بۆ هەژمار بکات ئەمەش تەواو قورس دەکەوێت لەسەر بارسا چوونکە ئێستا یانەکە کێشەی گەورەی ئابووری هەیە .
ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە تا ئێستا گریبەستی کیومان تەنیا لە ٪ ٤٩ی وەرگرتووە باقی پارەی گرێبەستەکەی ماوە کە دەکاتە هەشت بۆ نۆ میلۆن یۆرۆ ئەمەش کێشەی گەورەی بۆ لاپۆرتا دروست کردووە .